ئەو بەڕێزەی ئەم فۆڕمە پڕ دەکاتەوە پێویستە ئەم مەرجانەی تێدا بێت:
١- ڕەگەزی نێر بێت.
٢- دانیشتووی سنووری ناحیەی قادر کەرەم بێت .
٣- هەڵگری یەکێک لەم بڕوانامانە بێت (بکالۆریۆس ، دبلۆم ، ئامادەیی پیشەیی) لە یەکێک لە بوارەکانی (کارەبا ، میکانیک ، ئای تی).
٤- تەمەنی لە نێوان (١٨ ساڵ) بۆ (٣٥ ساڵ) بێت.
٥- ئەم وەرگرتنە بۆ دامەزراندنە بەشێوەی گرێبەستی ساڵانە.
٦- کەسی پێشکەشکار پێویستە بەڵگەنامەی تەواوی هەبێت بۆ ئەو زانیاریانەی کە لە فۆڕمەکەدا هەڵیدەبژێرێت یان دەینوسێت.
٧- ئەو کەسانەی وەردەگیرێن زانیاری و بەڵگەنامەکانیان بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی ڕەزامەندی بەڕێزیان بۆ دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەستی ساڵانە.
٨- ئەم کەسانە وەک کارمەندی تەکنیکی بۆ چاودێریکردنی وێستگەی قادر کەرەم وەردەگیرێن وە پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی پێویست لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی ووزەی کارەباوە ڕاهێنانی پێویستیان پێ دەکرێت .
٩- بەپێی یاسا کەسی وەرگیراو پێویستە پێشینە خراپ نەبێت و بە تاوانی ئابڕووبەر سزا نەدرابێت وە بۆ ئەو مەبەستە پشتگیری لایەنی پەیوەندیدار دەبێت بهێنێت.
١٠- نابێت مووچە خۆری حکومەت بێت.
١١- پێشکەشکردن تەنها لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە دەبێت و بەدەستی سی ڤی لە کەس وەرناگیرێت .
تێبینی /
ماوەی وەرگرتنی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینە (٥) پێنج ڕۆژ دەبێت لە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنیەوە لە پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە فیسبوک .